berî 1 saet
وتەبێژی هەسەدە: تۆم باراک مافی ژیان بۆ کورد بەڕەوا نابینێت
Casual
فەرهاد شانی وتەبێژی پێشوی هێزەکانی هەسەدە لەتۆڕی X نوسیوێتی: تۆم باراک، داڕێژەری ئەو کۆمەڵکوژییانەیە کە کورد، عەلەوی و دروزەکانی کردە ئامانج، نمونەیەکە بۆ دیپلۆماسییەتی قێزەوەن کە لەسەر بنەمای سەرانەسەندن، ڕێککەوتنی گوماناوی و سەپاندنی داواکارییەکان بە هەڕەشە و زۆرەملێ وەستاوە. شێوازە مافیاگەرێتییەکەی لە بەڕێوەبردنی دۆسییەی سوریا و یاریکردن بە چارەنوسی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سوریا بۆ هەمیشە بە نهێنی نامێننەوە.
دەشڵێت: رۆژێک دێت کە راستی تەواو دەربارەی مامەڵە شاراوەکانی، سروشتی ڕێککەوتنە نهێنییەکانی، و ڕۆڵی ئەو لە خۆشکردنی ئاگری ململانێکان و خوێنرشتن لە سوریادا ئاشكرا ببێت.
ئەوەشدەخاتەڕوو کە سورییەکان هەرچەند لە هەژمونی ئەم پیاوە و شێوازە مافیاییەکەی دوور بکەونەوە، ئەوەندە لە داهاتوویەکی ئارامتر و سەقامگیرتر نزیک دەبنەوە.
فەرهاد شامی نایشارێتەوە کە باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا، لەناخیدا دووژمنایەتییەکی قوڵ بەرانبەر پێکهاتە رەسەکانی ناوچەکە هەیە کە کورد، عەلەوی و دروزەکانە و مافی ژیانیان پێ رەوا نابینێت.




