Plus4
berî 1 saet
یەدەكی عێراق لەدراوی دۆلار بەرزبوەوە
مەحمود داغر راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: كۆی یەدەكی دۆلار ئەوەی لەسەر هەژماری بانكی ناوەندییە یاخود حكومەتی فیدراڵ، لە 73 ملیار دۆلارەوە بۆ 80 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە.
وتیشی، یەدەكی زێڕ وەك خۆیەتی و بڕەكەشی 170 تۆنە.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی، بەرزبونەوەی یەدەكی دۆلار بەهۆی داهاتی دوو مانگی رابردووی نەوتەوەیە كە گەیشتووەتە 6 ملیار و ئەوەش لەم قەیرانەدا هەنگاوێكی باشە.
راوێژكاری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە لەمانگەكانی ( نیسان، ئایار و حوزەیران)ی رابردوو كە بەتەواوی هەناردەی نەوت راوەستابوو، یەدەكی عێراق لەدراوی دۆلار بەشی ساڵێك و دواتر گەیشتە 9 مانگ، چونكە كێشەكە ئەوەیە بۆ دابینكردنی موچە و بودجە بەتەنها پشت بەداهاتی نەوت دەبەستین.



