رێبەر
Plus4
berî 1 saet

وەزیری ناوخۆی هەرێم: دژی رێككەوتنەكەی یەپەشە و بەغداین


رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: تێكەڵبونی یەپەشە لەگەڵ هێزە عێراقییەكان لەدەرەوەی رێككەوتننامەی شنگالە و نیگەرانی خۆمان گەیاندووەتە حكومەتی فیدراڵ و گوێی لێنەگیراوە.

دەشڵێت: هەر هەنگاوێك لەشەنگال بەبێ راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرەنجامەكانی باش نابن و كاریگەری لەسەر گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە نابێت و تەنانەت نابێتە هۆكاری گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەكانیش.