plus4
berî 58 deqîqe
ئەمرۆیەک شەممە ٢٥ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٦ حەوت ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەكانی تشرینی یەكەم لە عیراق تێدەپەرێت، كە یەكێك بوون لە گەورەترین و كارگەرترین راپەڕین و جووڵانەوە جەماوەریییەكان لە مێژووی هاوچەرخی عیراقدا.
خۆپێشاندانەكان لە ١ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دا گەیشتنە لووتكە، مەیدانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغداد شوێنی سەرەكی و هێمای دیاری خۆپێشاندانەكان بوو.
داواكارییەكانی گەنجان و خۆپێشاندەران سەرەتا ئابووری و خزمەتگوزاری بوون، بەڵام زۆر بەخێرایی بوونە داواكاری ریشەیی سیاسی، داواكاری بۆ رووخاندنی سیستەمی پشكپشكێنەی تایفی كە لە دوای ساڵی ٢٠٢٣ وە جێبەجێ دەكرا، خۆپیشاندانە ٦٠٠ كوژرا و ٢٥ هەزار بریندار لێكەوتەوە.
ئەم ڕاپەڕینە ئەنجامی سیاسی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتە عادل عەبدولمەهدی لێكەوتەوە، دواتر یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواركرانەوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران لە تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ .




