سەرپێجی
plus4
berî 1 saet

یاسای نوێی هاتوچۆی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت..

بەکارهێنانی مۆبایل 100هەزار دینار سزای لەسەرە

 

پەرلەمانی عێراق نزیکدەبێتەوە لە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای نوێی هاتوچۆی گشتی عێراق .

پەرلەمانتار رەبیع مەسەوی ئاشکرایکرد، بەپێی پرۆژە یاساکە، بەشێک لە سەرپێچییەکان بڕی 100 هەزار دینار سزای لەسەرە لەوانە:-

🔸نەوەستان لە ترافیک لایەت

🔸بەکارهێنانی مۆبایل

🔸خێرا لێخوڕین زیاد لەوەی دیاریکراوە

🔸 ناڕونی تابلۆی ئۆتۆمبێل

🔸 نەوەستان لەکاتی دەرچوون لە کۆڵان و هاتنە سەر شەقامی گشتی

🔸 پێچکردنەوە لە شوێنی نایاسایی

🔸بارکردنی ئۆتۆمبێل زیاد لەوەی بۆی دیاریکراوە.

دەشڵێت ، بەشێک لە سزاکان لە پرۆژە یاساکە بڕەکەی کەم کراوەتەوە و مۆڵەتی پێدانی سزاکەش لەلایەن شۆفێرەوە زیادکراوە .