plus4
پێش ٢ ساڵ
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی لە (١١)یەمین ساڵەی دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو جەختدەکاتەوە، دامەزراوەی میدیایی کەرکوک، دیاریی رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال) بووە بۆ دانیشتوانیی رەسەنی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، لەو سۆنگەیەوە دەبێ بە هەموو توانایەکمان پارێزگاری لەو دیارییە پڕ بایەخ و سەنگینەی رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال) بکەین و پەرەی زیاتری پێ بدەین، تاوەکو لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم و خواست و داواکارییەکانی هاووڵاتییاندا هەڵبکات و خزمەتی زیاتریان بکات .