پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ هەینی ٢ ی ئەیلولی ٢٠٠٢٢ رێکخراوی ڕوونبیین بۆشەفافییەت لەپرۆسەکانی نەوت لە ڕوونكردنەوەی رایگەیاند هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركی بەرێژەی 120% كەمیكردووە و لە دوو ملیۆن و 344 هەزار بەرمیلەوە بۆ ملیۆنێك و 109 هەزار بەرمیل دابەزیوە .وە رایگەیاند كەركوك ئێستا نەوت خەزن دەكات و لە (340 هەزار) بەرمیلی بەرهەمهێندراو تەنیا (49 هەزار) بەرمیلی رۆژانە هەناردەی دەرەوەی دەكات.”
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوتی كەركوك لە نێوان مانگەكانی ( تەموز و ئابی)ی 2022 بەم شێوەیەیە:
• هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی تەمووزی 2022:
(2 ملیۆن و 344 هەزارو 536) بەرمیل بووە
• هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی ئابی 2022:
(ملیۆنێك و 109 هەزارو 528) بەرمیل بووە
لە نێوان مانگی تەموزو ئابدا جیاوازیەكە ( ملیۆنێك و 235 هەزارو 8 )بەرمیلە، بەڕێژەی (120%)
كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە:
• خەزنكردن و هەڵگرتنی نەوتی بەرهەمهێنراوی كەركوك.
• پێداویستی ناوخۆیی و زیادبوونی بەرهەمی پاڵاوگە ناوخۆییەكان.
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی كەركوك راگەیاند:
بەرهەمی رۆژی 31/8/2022 نەوتی كەركوك (340 هەزار) بەرمیلە بەمشێوەیە دابەش بووە:
• (85 هەزار) بەرمیل نەوتی بەڕێژەی (25%)ی خەزن كراوە لە خەزانەكانی كەركوكدا كە توانای خەزنكردنی (3 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەیە.
• (255 هەزار) بەرمیلی بەكارهێندراوە بەرێژەی (75%) بەم شێوەیە:
– (49 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە، واتا لەكۆی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كەركوك كە (340 هەزار) بەرمیلە (14.4%) دەكات.
– (206 هەزار) بەرمیلی لەناوخۆدا بەكارهاتووە بەم شێوەیە:
• (40 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاوگەی كار.
• (39 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاوگەی بازیان
• (52 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاگەی بێجی
• بەشەكەی تریشی بۆ پاڵاوگەكانی ترو وێستگەكانی كارەبایە
وتەشی، كەركوك ئێستا نەوت خەزن دەكات و لە (340 هەزار) بەرمیلی بەرهەم هێندراو تەنیا (49 هەزار) بەرمیلی رۆژانە هەناردەی دەرەوەی دەكات .