plus4
پێش ٢ ساڵ
هێزە عێراقییەکان بەپشتیوانی هاوپەیمانان دەستیان بەکێوماڵکردنی بەشێک لەگوندەکانی سەرگەڕان کردووە.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچوغ بە plus4ی راگەیاند: ئۆپراسیۆنەکە نزیک گوندەکانی گێسومەو تەلهەلالەی ناحیەی سەرگەڕان دەستیپێکردووە و دژەتیرۆرو سوپای عێراق بەپاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمان بەشدارن.
وتیشی، کێوماڵەکە بۆ گەڕانە بەدووای مەفارزەکانی داعش کە شەوان لە سنورەکە گێچەڵ بەجوتیارانی ناوچەکە دەکەن بەهۆیەوە بەشێک لەگوندنشینانی کورد گوندەکانیان چۆڵکردووە