دیلان
Plus4
berî 2 saet

کات درەنگەو وەفدی هەرێم لەبەغدا نین


پەرلەمانتار دیلان غەفور بە plus4ی راگەیاند: چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت کەچی تاوەکو ئێستا وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا نین بۆ جێگیرکردنی خاڵەکانی تایبەت بە هەرێم.

وتیشی، دیارترین ئەو خاڵانەی هێشتا وەفدی حکومەتی هەرێم نەهاتووەتە بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و بەشە نەوتی سپی و کۆمەڵێک پرسی دیکەی گرنگە.

ئەو پەرلەمانتارە داوایکرد وەفدی حکومەتی هەرێم بەپەلە بگەنە بەغدا پێش ئەوەی پڕۆژە یاساکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.