لطاقة
Plus4
berî 5 saet

وەرگرتنی بەنزین لەهەموو عێراق دەبێتە ستیکەر

دوای کاتژمێر لەراگەیاندنی لینکێکی ئەلیکترۆنی بۆ بەدەستهێنانی ستیکەری بەنزین لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە، لینکەکە لەکارکەوت.

ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە کە دابەشکردنی بەنزین لەسەرتاسەری وەڵات دەبێت بە سیستمی ستیکەر کە لەئۆتۆمبێلەکان دەدرێت.

دوای کاتژمێرێک پۆستەکەی سڕییەوە، بەڵام کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان لەرونکردنەوەیەکدا، راگرتنی لینکە ئەلیکترۆنییەکەی بۆ بەدەستهێنانی ستکەرەکە بۆ کێشەی هونەری و تەکنیکی گەڕاندەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای چاککردنەوەی کێشەکان، جارێکیتر لینکەکە کارا دەکرێتەوە.