Plus4
berî 46 deqîqe
هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ چەکدانانی گروپە چەکدارەکان نییە
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ كاتێكیان وەكوو دوامۆڵەتی چەککردنی گروپە چەکدارەکان دیاری نەکردووە .
دەشڵێت، ئەو لیژنەیەی کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێکهێنراوە و راستەوخۆ لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت سەرقاڵی کارەکانی خۆیەتی و هەرکاتێک کارەکانیان تەواو کردو گروپەکان چەکیان ڕادەستی دەوڵەت کرد ئەوە هەر گروپێک لەدەرەوەی چەتری دەوڵەت چەک بەکاربهێنێت لەچوارچێوەی یاسای تــ..ــیرۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.




