کۆبونەو
Plus4
berî 1 saet

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود پزیشکیان کۆبونەوە 


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەهێزکردنی بنەماکانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش کردەوە و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چونکە نائارامی زیان بە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت. 

لای خۆیەوە، مەسعود پزیشکیان سوپاسی رۆڵی ئەرێنی و کارای بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا و وتی، لەگەڵ ئێوەدا هاوسنوورین و لامان گرنگە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و رێزگرتنی هاوبەش پەرەی پێبدرێت.