Plus4
berî 23 deqîqe
بەتاوانی گەندەڵی.. پەرلەمانتارێکی عێراق 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی گەندەڵییەوە سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر پەرلەمانتار بەها نوری سەپێندراوە.
دەشڵێت ، ئەو پەرلەمانتارە بڕی 5.8 ملیار دینار گەندەڵی بەسەردا ساغ بووەتەوە کە بەشێوەی ناشەرعی دەستی کەوتووە .
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو کەسە پابەندیش کراوە کە 10.9 ملیار بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت بەو پێیەی سزاکەی دوو هێندە دەبێت




