Plus4
berî 1 saet
لەبازگەیەکی کەرکوک هەوڵی تێپەڕاندنی سێ کەسی بیانی شکستی هێنا
بەشی کاروباری بازگەکانی کەرکوک توانیان هەوڵی شۆفێرک بۆ دزەپێکردن و تێپەڕاندنی سێ کەسی پاکستانی شکست پێ بهێنن کە لە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە حەشاردرابون.
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، شۆفێرەکە خێزانەکەی لەگەڵ خۆی هێناوە تا چاوی گومان لەخۆی دوربخاتەوەو بە بێ پشکنین تێبپەڕێت ، دوای ئەوەی داوای لێکراوە بوەستێت و پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکە بکرێت ، هەوڵیداوە هەڵبێت بەڵام لەلایەن مەفرەزەی بازگەکەوە دوای کەوتوون و رێگری لێکراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای پشکنین، سێ کەسی پاکستانی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراون کە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لەنێو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە شاردرابونەوە..
باسی لەوەشکردووە، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوەو شۆفێرو هەر سێ هاوڵاتییەک پاکستانییەکە دەستبەسەر کران و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون.




