زغيتون
Plus4
berî 55 deqîqe

هێرشە ئاسمانییەكەی كەركوك سەركردەیەی كردووەتە ئامانج


پێی زانیارییەكانی plus4 هێرشە ئاسمانییەكەی باشوری كەركوك، یەكێكی لەسەركردە دیارەكانی د11عشی كردووەتە ئامانج بەڵام هێشتا لەكوژرانی دڵنیا نەبونەتەوە بۆمبێك بەهێزی پیادەدا تەقیوەتەوە و گەیشتنیان بەناوچەی بۆردوومانەكە ئەستەم بوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی ئێف16ی عێراق، چوار جار ئامانجێكی لەنزیك ( تەلعێدە)ی چەمی رۆخانە (وادی شای ) لەسنوری نێوان قەزای داقوق و ناحیەی رەشادی كردە ئامانج، بەبێ ئەوەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی هیچ وردەكاری بخاتەڕوو جگە لەوەی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە حەشارگەكان خاپوركراون.

ئاژانسی plus4  لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە زانیوێتی، هێرشەكە لەسەر زانیاری وردی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجامدراوە دوای ئەوەی جموجۆڵی سەركردەیەكی دیاری د11عش لەناوچەكە دەستنیشانكراوە لەگەڵ دوو یاریدەدەریدا بەڵام هێشتا هیچ دڵنیاییەك نییە لەبارەی كوژرانێوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوای هێرشەكە، هێزێكی دژەتیرۆر لەزەرگەوە هەوڵی داوە بگاتە شوێنی هێرشەكە و لەناسنامەی كوژراوەكان دڵنیابێتەوە بەڵام بۆمبێكی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە و نەیانتوانیوە بگەن.

ئەو سەرچاوەیە تەئكیدی كردەوە كە لەتەقینەوەكەدا هیچ زیانێك نەبوە جگە لەوەی ئاستەنگی بۆ هێزەكە دروست كردووە و نەگەیشتوونەتە ناوچەی بۆردومانەكە.

بەپێی ئەو زانیاریەی دەستی پڵەس فۆر كەوتووە، ئەو سەركردەیەی كراوەتە ئامانج نازناوی ( ئەبو ئوسامە )ی هەیە و یەكێكە لەفەرماندە مەیدانییەكانی سنورەكە كە لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە داواكراوە.