رێبوار
plus4
berî 48 deqîqe

دورخستەوەی بەرپرسێکی یەکێتی لەکەرکوک بە ئیمزای وەزیر سابیقەیەکی زۆر خراپە

_ رۆژنامەنوس رێبوار عوسمان

وەزیری پەروەردەی عێراق بە ئیمزای خۆی بەرپرسی بەشێکی پەروەردەی کەرکوکی لە لیستی یەکێتی لابردووە.

بەپێی زانیارییەکان. بە فیتی محمد تمیم و بە ئیمزای وەزیری پەروەردە (م. هیوا حەبیب) لە پۆستی کارگێڕی و کەلوپەلی پەروەردەی کەرکوک لابراوە.

بۆ من هیچ جێگەی سەرسوڕمان نییە چونکە زۆر باش شەخسی محمد تمیم ئەناسم و لە کۆلێژی پەروەردە وانەی پێداوینەتەوە و ئەزانم هەرگیز دڵی لەگەڵ کورد پاکنابێتەوە.

چونکە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ فرمانێکی وەزاری سەردەمی بەعسی بردبوو بۆ مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی.

وتبووی کە ئەو سەرۆکی زانکۆی کەرکوکە و مەڵبەند بە دەنگییەوە نەچووبوون.

بەڕای من جگە لە پرسە نەتەوەییەکە ئەوان حەزیان لە یەکێکە لەو پۆستانە بێ هاوکاریان بێت بۆ (کارەکانیان).

ئێوە دەزانن باس لەوە دەکرێت کە قوتابخانە هەیە لە قەزای حەویجە ٨٥ نووسەر و کارگوزاری هەیە.. ئێوە دەزانن لە کۆی ١٧ هەزار گرێبەستەکانی پەروەردە کە لە سەردەمی راکان جبوری دامەزراون ٦ هەزاریان کارگوزار بوون!! .

بەڵام مامۆستا هیوا کە پێش سەعات ٨ی بەیانی لە پرسگەی پەروەردە دەبوو، بەدڵنیاییەوە خزمەتی پڕۆژەکانی ئەوان ناکات!!

بەڕاستی هیچ مەعقوڵ نییە وەزیر بە ئیمزای خۆی بێتە سەر گۆڕانکاری لێپرسراوی بەشەکانی پەروەردەی کەرکوک.

ئەمەیان سابیقەیەکی زۆر خراپە و رێککەوتنی پێکهاتەکانی کەرکوک بۆ تەواوی دامودەزگا حکومییەکان دەخاتە مەترسییەوە و دوو ڕۆژی تر لێرە لە کەرکوک لەگەڵت رێکدەکەون و دەچن لە بەغدا هەڵیدەوەشێننەوە.

بۆیە حەقوایە یەکێتی لە ئاستی زۆر بەرز تەداخول بکات و شەرم نەکات.. چونکە ئەمە تاقیکردنەوەی سەبری یەکێتییە و بەپێی زانیارییەکان؛ تەقەدوم حزبەکەی حەلبوسی و محەمەد تەمیم دەیانەوێت هەموو جومگەیەکی کەرکوك کۆنتڕۆڵ بکەن .

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏دەق‏ بێت