Plus4
berî 4 saet
هەماهەنگی سەربازی لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق فراوانتر دەبێت
عەبدولئەمیر شممەری بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان کرد.
لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە سەرۆکی دەزگای دژە تیــ.ـــرۆرو دەروازە سنوورییەکان و بریکاری هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەردوو بریکاری دەزگای ئەمنی نیشتیمانی و هەواڵگری عێراق و یاریدەدەری سوپا سالاری عێراق،، لەبەرامبەردا سەرۆک ئەرکان هێزەکانی پێشمەرگەو سەرۆکی دەزگای ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ئالییەتەکانی هەماهەنگی مەیدانی و هاریکاری سەربازی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کراوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لەو ناوچانەکراوە کە جێی گرنگی هاوبەشی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانە و هەروەها باس لە دۆخی دەروازە سنوورییەکان کراوە لەپێناو رێگریکردن لە دزەپێکردن و بە قاچاخبردن، ئەمە وێڕای هەماهەنگیکردن لەرووی بەگژاچونەوەی ماددە هــ.ــۆشبەرەکان.
شممەری لە کۆبونەوەکەدا تەئکیدی لە گرنگی پاراستنی دەروازە سنوورییەکان و رادەستکردنی داواکراوان و هەماهەنکی هەواڵگری و ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانی هاوبەش کردوەتەوە.




