berî 1 saet
وەزارەتی دادی ئەمریکا لەرێگەی بەرنامەی (پاداشت بۆ دادپەروەری ) یەوە، پاداشتێکی دارایی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاندوە بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دەستگیرکردن یان ئاشکراکردنی شوێنی ئەمێر یاریاب فەرماندەی ئەلیکترۆنی هێزی دەریایی ئێران .
بەپێی هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگری و ئاسایشییەکانی ئەمریکا، ئەمیر یاریاب بەڕێوەبەری راستەوخۆی تۆڕێکی ئاڵۆز لە یەکە هێرشبەرەکان و گروپە هاكکەرە مەترسیدارەکانی دەکات.
کە هێرشەکانیان لە سیخوڕیی ئاساییەوە گۆڕاوە بۆ تێکدانی کرداریی ژێرخانە هەستیارەکانی وەک کۆمپانیاکانی وزە، سیستەمی دارایی، فڕۆکەخانەکان، وێستگەکانی ئاو و کارەبا لە ئەمریکا، ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست




