Trump
Plus4
berî 2 saet

رۆژنامەی  وۆل ستریت جۆرناڵ  ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لێپرسراوە باڵاکانی ئیدارەکەیدا بە نهێنی سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەگەری راگەیاندنی کۆتاییهێنانی جەنگە لەگەڵ ئێران، لە هەمان کاتدا سەربازانی وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ مانەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی 2027 دەکەن.

رۆژنامەکە لە زاری لێپرسراوانی ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە، لە ئێستادا ترەمپ بەرەو بژارەی راگەیاندنی کۆتاییهێنانی جەنگەکە دەڕوات، بەو پێیەی پێیوایە زیاتربوونی فشارە ئابورییەکان سەرئەنجام تاران ناچار دەکات بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە یانیش رووبەڕووی مەترسیی داڕمان بێتەوە