Plus4
berî 48 deqîqe
ئەفسەرە باڵاکەی کەرکوک بۆ جاری دووەم دەستگیرکرایەوە
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئەیلول؛ عەمید محەمەد عەتییە بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی ( شئوون داخلی ) و ژمارەیەک ئەفسەرو کارمەند دەستگیرکران.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: بەبڕیاری دادوەر و لەسەر دۆسێیەی بازگەکان کە لەلایەن پەرلەمانتار عوسمان شەیبانییەوە لەپەرلەمان وروژێندرا، عەمید محەمەد عەتییە و پێنج کەسی تر کە ئەفسەرو کارمەندی شئوونن دەستگیرکران.
لەماوەی ئەم مانگەدا ئەمە دووەم جارە عەمید محەمەد عەتییە لەسەر دوو دۆسییەی جیا دەستگیر دەکرێت.
یەکەم جار لەسەر دۆسییەی بەرتیل و ساختەکاری لەراییکردنی مامەڵەکانی هاتووچۆی کەرکوک دەستگیرکراو دوای چەند رۆژێک بە دەستەبەری دارایی ئازادکرا.




