Plus4
berî 54 deqîqe
🔻وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر CTG، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکە، سەردانی بارەگای دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS لە شاری بەغدا کرد و لەلایەن فەریق ڕکن زەید حوشی موسەوی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان- CTG و دەزگای دژەتیرۆری عێراق - ICTS گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەسەر فراوانترکردنی هاوکاریی ئەمنی، هەواڵگری و مەیدانی کردەوە.
لە کۆتایی دیدارەکە، سەرۆکی هەردوو دەزگای دژەتیرۆر، جەختیان لەسەر بەردەوامی و بەهێزکردنی پاڵپشتییەکان بۆ یەکتری کردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسییەکانی تیرۆر، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و پارێزراو لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق.




