سوتان
Plus4
berî 1 saet

کەرکوک.. ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا


لەکەرکوک ژنێک بەهۆی رێژەی زۆری سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوەو پۆلیسیش هاوسەرەکەیان بەتۆمەتی سوتاندنی ژنەکە دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی راگەیاند: شەوی رابردوو روداوەکە لەناوچەی شەریکە تاریق-ی شاری کەرکوک رویداوە، ژنێک بەسوتاوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، ژنەکە پێش ئەوەی گیان لەدەستدا سکاڵای دژی هاوسەرەکەی هەبوەو لەوتەکانیدا تۆمەتباری کردووە کە بە ماددەی نەوت سوتاندووێتی و دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە (هاوسەرەکەە) دەستگیرکراوە.

قوربانییەکە ناوی ( ن.م ) تەمەنی تەنها 17 ساڵ بوە.