Plus4
berî 1 saet
پارێزەرێکی ناسراوی کەرکوک دەستگیرکرا
لەچەند رۆژی رابردوودا پارێزەرێکی ناسراوی کەرکوک لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە دەستگیرکراوە و هێشتا بەفەرمی هۆکاری دەستگیرکردنی نەخراوەتەڕوو.
دەستگیرکردنی ئەو پارێزەرە هاوکات بوە لەگەڵ پڕۆسەی دەستبەسەراگرتنی سەروەت و سامانێکی زۆری بەڕێوەبەری نوسینگەکەی عەدنان جومەیلی لەکەرکوک کە 7 ملیار دینارو 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بوە لەگەڵ 35 خانوو و 6 ئۆتۆمبێل.




