Plus4
berî 1 saet
دەستەی كەشناسیی و بومەلەزەزانی عیراق رایگەیاند : لە ئەمڕۆوە سێشەممە ١ئەیلول ٢٠٢٦ كەشی عیراق بە گشتیی گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و دەچێتە ناو كەشێكی پاییزە و فێنكەوە، چونكە بەپێی پێشبینییەكان، پلەكانی گەرما لە ئەمڕۆوە گۆڕانكاری بەرچاویان بەسەردا دێت و تا كۆتایی ئەم مانگەش پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ چوونە ناو چالاكترین نیوەی وەرزی بارانبارین.
كەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی كەشی هاوینە دەمێنێتەوە، بەڵام بە گشتی شەوان و بەرەبەیان فێنك دەبێت و تیشكی خۆریش وەك مانگەكانی هەشت و حەوت هەراسانكەر نابێت




