Plus4
berî 4 saet
عێراق بەبری 800 ملیۆن دۆلار هێلیکۆپتەر لە ئەمریکا دەکرێت
ئەمریکا رەزامەندی نیشاندراوە کە بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار دوو جۆری هێلیکۆپتەر و کۆمەڵێک کەرەستەی دیکەی سەربازی بفرۆشێت بە عێراق.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای بیل - تکسترۆنی ئەمریکی ئیمزا کراوە.
پێشوتر پێگەی زە درایڤ ئەوەی ئاشکراکرد کە عێراق دەیەوێت کۆتایی بە خزمەتەکانی هێڵیکۆپتەری ئێم ئەی 17ی روسی بهێنێت ، تایبەتی کە دوای جەنگی روسیا و ئۆکرانیا عێراق ناتوانێت دەستی بکات بە پارچەی یەدەکی ئەو فڕۆکانە.





