Plus4
berî 48 deqîqe
ئەمڕۆ ئاژانسی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایدەگەیاند : لە ئێستادا ئاسمانی عیراق و ئێران بۆ گەشتی فڕۆکەوانی سەلامەت نییە.
ئاژانسەکە دەڵێت : ئەم راسپاردەیە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی بەردەوامی مەترسییە ئەمنییەکاندا دەرچوە، بە ئامانجی پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەلامەتیی فڕۆکە مەدەنییەکان، داواش دەکات رێگەی جێگرەوە بگرنبەر.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە، ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران و چالاكیی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان و موشه‌كه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، به‌رده‌وام مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێڵه ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان دروستده‌كات و ده‌بێته هۆی گۆڕینی رێڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.




