Plus4
berî 51 deqîqe
لە کەرکوک سزای ئەو باوکانە دەدرێت لەدەرهێنانی کارتی نشتیمانی منداڵەکانیان دوادەکەون
لەکەرکوک سزای ئەو کەسانە دەدرێت لەدەرهێنانی کارتی نیشتەجێبون و کارتی نیشتەجێبون بۆ کۆرپەکەی دوابکەوێت و لەسێ مانگ زیاتر بە کەمتەرخەم دادەنرێت و دەیبژێرن.
بەپێی نوسراوێک کە 20ی ئاب دەرچووەو واژوی بەڕێوەبەری رەگەزنامەو پاسەپۆرت و نشینگەی کەرکوکی لەسەرە.
بەشەکان و نوسینگەکانی زانیاری ئاگادار دەکاتەوە کە بەپێی (ماددەی 39) هەر هاوڵاتییەک هاوسەرگیری کردبێت و سێ مانگ بەسەر هاوسەرگیرێتییەکەیدا تێپەربوبێت و بێت بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتەجێبون، ئەوە سزای پێبژاردن دەدرێت بەبڕی 25 هەزار دینار.
هەر بەپێی ئەو نوسراوە کە پشتی بەچەند ماددەیەکی یاسایی بەستووە، هەر منداڵێک سێ مانگ دوای لەدایکبونی بهێنرێت بۆ دەرهێنانی کارتی نشتیمانی ئەوە باوکی بە بڕی 25 هەزار دینار سزا دەدرێت.




