مامۆستایان
Plus4
berî 1 saet

لەسبەینێوە مامۆستایان پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دەکەن


ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەی سێشەممەوە مامۆستایان پەیوەندى بە ناوەندەکانى خوێندنەوە دەکەن 

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتیشی، لەمانگی شەشەوە کار بۆ پرۆسەی دەستپێکنی ساڵی نوێی خوێندن کراوە، لەوانەش چاپکردنی نزیکەی 20 ملیۆن کتێبی نوێ کە بڕیارە تا 10ی 9 رێژەی 99%یان بگەنە هەرێم.