گەروی هوڕمز
Plus4
berî 1 saet

ئەمریکا دەستی بە بۆردومانکردنی ئێران کردەوە


سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد، ئەمریکا دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکی لە دوورگەی لارکی ئێران بۆردوومان کردووە.

بەپێی وتەی به‌رپرسێكی باڵای  ئه‌مریكی کە قسەی بە ئه‌كسیۆسی کردووە، سوپای پاسداران ئاماده‌كاری کردووە بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌ک بۆیە ئەو دوو سەکۆیەیان بۆردومانکردوە.

هاوکات بەپێی سەرچاوەیەکی دیکەی ئێرانیش ، لە بۆردومانەکەدا دوو ئەفسەر کوژراون و چەندین برینداری دیکەش بوونی هەیە.