امید
Plus4
berî 2 saet

🔻بەڕێوەبەری نوێی كارەبای كەركوك دەستبەكار دەبێت


وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ (ئومێد سوبحی) وەك بەڕێوەبەری نوێی لقی دابەشكردنی كارەبای كەركوك دەستبەكاربوو.

بەپێی راگەیاندراوەكە، ئومێد سوبحی سوپاسی محەمەد سەمعان و وەزیری كارەبا و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای باكوری كردووە كە متمانەیان پێی بەخشیوە وەك بەڕێوەبەری كارەبای كەركوك كار بكات.

ئومێد سوبحی؛ لەجێی لەیس تەڵعەت دەستبەكاربووە و بەهۆیەوە توركمانەكانی كەركوكی بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون و بەشێكیان لەگۆڕانكارییەكە نیگەرانن.