Plus4
berî 1 saet
🔻ئەو کەرکوکییەی ماوەیەک جێگری سەرۆک وەزیران بوو کۆچی دوایی کرد
(عەبدول موتڵک حەمود جبوری) فەرماندەی سەربازی و کەسایەتی سیاسی لەتەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دوای ساڵی 2003 تێکەڵ بە کاری سیاسی بوو، ساڵی 2005 لەکابینەی حکومەتەکەی ئیبراهیم جەعفەریدا وەک جێگری سەرۆک وەزیران دیاریکرا.
جبوری، لەدایکبوی ساڵی 1940ە، دەرچوی خولی 39ی کۆلێژی سەربازییە، و 37ی ئەرکانە، ماستەری هەبوو لە زانستی سەربازی.
لەپلەی مەلازمی یەکەوە دەستیپێکردبوو تا گەیشتبوو بە فەرماندەی فیرقە و ماوەیەکیش سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازی و راگری کۆلێژی سەربازی بوە.
یەکێک بوو لەفەرماندەکانی عێراق کە لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێراندا بەهۆی ئازایەتییەکەیەوە، چەند جارێک مەدالیای شەرەفی پێبەخشراوە.




