سەرپێچی
Plus4
berî 1 saet

لەمەودوا لەهەر شوێنێک سەرپێچی هاتوچۆبکەیت سزا دەدرێت


ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ئیمزاکردووە بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆی شۆفێران.

وتیشی، لەرابردودا ئەو ئۆتۆمبێڵانەی هەڵگری تابلۆی شارەکانی هەرێم بوون لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم هەرچەند سەرپێچییان بکردایە نەتۆماردەکرا کە شۆفێرەکەی سزا دەدرا و بەپێچەوانەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێڵانەی هەڵگری تابلۆی شارەکانی عێرقن بەهەمان شێوە لە هەرێم سزاکانیان تۆمارنەدەکرا.

ئەوەشی خستەڕوو ، بۆ لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێک لە هەر شارێک سەرپێچی هاتوچۆی ئەنجام بدات هەر لەو شارە تۆماردەکرێت و شۆفێرەکەش دەبێت پارەی سزاکە بدات.