متهم
Plus4
berî 9 saet

تەقەکەرەکەی گەڕەکی دەروازەی کەرکوک دەستگیرکرا 


پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، مەفرەزەکامی بنکەی پۆلیسی ئازادی ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەگەڕەکی دەروازە تەقەی کردو بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

دەشڵێت، رۆژی 24ی ئەم مانگە ڕوداوێکی تەقەکردن لەگەڕەکی دەروازەی کەرکوک رویداو دوو کەس برینداربوون، تەقەکەرەکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری توانیویانە بگەن بە شوێنی ئەو کەسەی تەقەی کردووەو دەستگیرکراوە.