berî 1 saet
ماڵپەڕی بلومبێرگ بە پشتبەشتن بە چەند نووسراوێكی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق ئاشكرایكردووە، كۆمپانیاكە ئامادەیی نیشانداوە بۆ فڕۆشتنی نەوتی عیراق لەڕێگەی بەندەرەكانی عوممانەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ یەكەمجارە لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریكا و ئێرانەوە، عیراق ئامادەیی نیشاندەدات بۆ فڕۆشتنی نەوتەكەی لە دەرەوەی گەروی هورمز و لەڕێگەی بەندەرەكانی عوممانەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێران لەبەرانبەر تێپەڕبوونی كەشتییە بارهەڵگرەكانی عیراق بە گەروی هورمزدا، داوادەكات عیراق قەرزەكانی لەو وڵاتە پاكتاو بكات كە نزیكەی 12 ملیار دۆلارە و خۆی لە قەرزی غاز و كارەبادا دەبینێتەوە




