plus4
berî 3 salan
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: پۆلیسی موسڵ ئاگاداری کردوونەتەوە یەکێک لەتۆمەتبارانی بکوژی ( محەمەد ناسیح )یان دەستگیرکردووە کە دوێنێ لەبەردەم بەنزینخانەی تاهیر، شۆفێرێکیان کوشت بەهۆی ئەوەی رێگری کردبوو سرە بڕی بکەن.
وتیشی، تۆمەتبارەکە لە شرگات دەستگیرکراوە، هێشتا رەوانەی کەرکوک نەکراوە بەڵام وەک ئەوەی پێمان راگەیاندراوە بکوژەکەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەسەر ئەو تاوانە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 14 کەس دەرچووە و هەمویان بۆ موسڵ هەڵاتوون .





