روداوی هاتوچۆ
Plus4
berî 2 saet

بكوژەکەی عەمید هیشام محەمەد دەستگیرکرا


فەریق سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: هێزێکی تایبەتی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە دوای هەوڵێکی وردی گەڕان، بکوژی عەمید هیشام محەمەد تەلاع و کارمەند خالید عەباس لەفتە دەستگیربکەن، کە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیاندا  لە ناوچەی دۆرەی بەغدا كوژران.

پێنج شەممەی رابردوو  لە ناوچەی دۆرەی  بەغداد لەکاتی هەوڵی هێزەئەمنییەکان بۆ لابردنی چەند خانویەکی زیادەڕۆ، پێکدادان لەنێوان خاوەن خانۆکە و هێزە ئەمنییەکان دروستبووەو لەو روبەروبونەوەیەدا ئەو ئەفسەرە و کارمەندێکی دیکە کوژران و چوار پۆلیسی دیکەش برینداربوون.