Plus4
berî 47 deqîqe
🔻تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق:
🔶 من لە ئێستادا لە ناوخۆی عێراقم و وڵاتم جێنەهێشتووە وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت.
🔶 لە ماوەی کارکردنی پێشوماندا سەردانی واشنتۆنم کردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی.
🔶 دوای خانەنشینبوونم هیچ نیەتێکم نییە بۆ گەشتکردن بۆ واشنتۆن.
🔶 لە لایەن هیچ لایەن و دادگایەکەوە بانگهێشت نەکراوم و هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی دادوەریم لەم بارەیەوە پێ نەگەیشتووە.
🔶 ئەو زانیاریانە ڕەت دەکەمەوە کە باس لەوە دەکەن ناوم خرابێتە نیو لیستی ئەمریکی بۆ چاودێریی تیرۆر یان پۆلێنکردنم لە ناو لیستەکانی تیرۆردا.




