تيف
Plus4
berî 1 saet

🔻ئەمریکا تەیف سامی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤیزای چوونە ژورەوەی تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراقی هەڵوەشاندووەتەوە چونکە ناوی خراوەتە لیستی چاودێریی ئەمریکا بۆ تیرۆر کە سەر بە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵییە (FBI) بەهۆیەوە ڕێگری لێ دەکرێت بچێتە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی دەڵێت: ئەم هەنگاوە دوای لێکۆڵینەوەیەکی گەورەی گەندەڵی دێت کە پەیوەندی بە گرێبەستە حکومییەکان و بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆری پارەی گشتییەوە هەیە لە عێراق کە ناوی تەیف سامی لەم مەلەفانەدا هێنراوە و لێکۆڵینەوەکان چەندین بەرپرسی تری پێشووی عێراقی گرتووەتەوە.

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە دەشڵێت: ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا گومانیان هەیە کە لە ماوەی کارکردنیدا لە وەزارەتی دارایی، چاوپۆشی کردبێت لە تێپەڕینی پارە و پشتیوانی دارایی بۆ گروپە چەکدارەکان (نەیارەکانی ئەمریکا) یان ئاسانکاری بۆ سوودمەندبوونی هەندێک لایەنی هەرێمی لە سیستەمی دارایی عێراق کردبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی فۆکس نیوز؛ لە ئێستادا تەیف سامی لە دەرەوەی خاکی عێراقە.