Plus4
berî 1 saet
کەسایەتییەکی کەرکوک وازهێنانی لەپارتی راگەیاند
کوێخا ئیسماعیل کوێخا عەزیز سەرۆک عەشیرەتی چۆغەرەشی لە قەبیلەی شێخ بزێنی لەرونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی رایدەگەیەنێت: دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و بنەماڵەکەی لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رادەگەیەنێت و هیچ پەیوەندییەکیشیان بە پارتییەوە نامێنێت.
دەشڵێت: لە ناوچەی شێخ بزێنی بە شایەدی خەڵکی دڵسۆزی پارتی دەزانن ئێمە لە باب و باپیرانەوە پارتیبونمان بۆ ماوەتەوە، پارتیبونمان لە تەمەنی ئیمە زۆر گەورەترە و خۆشمان لە هەموو ئەو کەسانەی لە ئێستادا لە سنوری کەرکوک حوکمی پارتی دەکەن زۆر بە پارتی تر زانیوە.
کوێخا ئیسماعیل دەڵێت: زۆر بەداخەوە ئەوەی پارتی عەیار 24 بێت لەم ناوچەیە جێگەی نابێتەوە و پشتگوێ دەخرێت.
ئەوەشدەخاتەڕوو کە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی لەسنوری کەرکوک لە پارتی زیادەن و باشترین ریگاش ئەوە بوە دەست لە هەموو کار و باری حزبی بکێشنەوە و دانیشن و لە خزمەتکردنی عەشیرەتی چۆغەرەشی و خزم و دۆستان و بەسەرکرنەوەی خەڵکی ناوچەکە بەردەوام دەبن.




