Plus4
berî 1 saet
هۆشدارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی فەرمیدا هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەفسەران و هێزەکانی پێشمەرگە، کە بەهیچ جۆرێک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربازییەکانیان و بەرەکانی شەڕ بۆ هیچ پەیج و لایەنێک لە تۆڕەکاندا نەنێرن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کردووە، لەم ڕۆژانەدا بەشێک لە پەیج و ئەکاونتەکان داوا لە پێشمەرگە دەکەن وێنە و ڤیدیۆکانیان بە جلوبەرگی سەربازی بنێرن؛ بۆیە داوا دەکات زۆر وشیار بن بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکان.
داواش لە تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە ەکاتبەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن، تاوەکو بە شێوەیەکی تۆکمە زانیارییە سەربازییەکان پارێزراو بن و ڕێگری لە هەر مەترسییەک لەسەر یەکەکانیان بە تەواوی بکرێت.




