Plus4
berî 37 deqîqe
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، لە رێگەی کۆمپانیای گشتیی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەتەوە، مەرج و تێچووی پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی بۆ نووسینگەکانی تاکسی دیاریکرد.
بەپێی رێنماییە نوێیەکان، پێویستە هەر نووسینگەیەک خاوەنی ٥٠ تا١٠٠ ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ کە لە پێنج ساڵ کۆنتر نە بێت ، هەروەها شۆفێران بەستنی نیشانەی فەرمی تاکسی و پۆشینی جلی یەکپۆش و بەکارهێنانی پێوەری ئەلیکترۆنی یان ئەپڵیکەیشنی زیرەکیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
هاوکات نووسینگەکان پابەندکراون بە بەستنی ئامێری دیاریکردنی شوێن (جی پی ئیس) لەسەر ئەرکی خۆیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی 24 سەعاتی.
رێنماییەکان کارکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەتیان لەم نووسینگانەدا قەدەغەکردووە و دیاریکردووە کە کارکردنیان تەنها لە سنووری ئەو پارێزگایە دەبێت کە لێی تۆمارکراون.
تێچووی وەرگرتنی مۆڵەتی نوێ یەک ملیۆن دینار و نوێکردنەوەی ساڵانەش 500 هەزار دینارە بە مەرجی پێشکەشکردنی پاکتاوی باج، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ رێکخستنەوەی کەرتەکە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی ئارامتر بۆ هاووڵاتییان




