پەیمانگای ئەهلی
Plus4
berî 1 saet

🔻بەفەرمانی وەزیر کامێرای چاودێری لەپه‌یمانگه‌ ئه‌هلییه‌کان (ناحكومییه‌كان) دادەنرێن..

 

عەبدولکەریم عەبتان جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراقی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی لە پارێزگاکان ڕاسپارد کە پەیمانگا ئەهلییەکان پابەند بکەن بە دانان و بەستنی کامێرای چاودێری لە سەرجەم هۆڵ و ڕێڕەوەکان، ودەروازەکانی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە،

جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی کارکردنی سیستمەکان لە کاتی دەوامدا کردەوە، لەگەڵ پاراستنی تۆمارەکان بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بگەڕێنرێتەوە بۆیان، 

داواشی کردووە سەردانی مەیدانی لەلایەن سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و پسپۆڕانەوە ڕێک بخرێن بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی پەیمانگاکان بە ڕێنماییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەپێی یاساکان، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و ستافی فێرکاری، مامۆستایان..