عالیە
Plus4
berî 2 saet

دادگا بڕیاریدا بە فرۆشتنی ئەسپەکان عالییە نوسەییف


فەرمانگەی تەنفیزی کەڕادە ( دائرە تنفيذ كرادة ) سەر بە وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاندووە کە لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای نەهێشتنی گەندەڵی، 23 ئەسپی دەستبەسەرکراوی نێو باخەکەی خانمە پەرلەمانتار عالییە نوسەییف لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت.

فەرمانگەکە، ناو و وردەکاری و نرخی ئەسپەکانی بڵاوکردووەتەوە کە نرخەکانیان جیاوازە، هەرزانترین ئەسپی تێدایە نرخەکەی 4 ملیۆن دینارە و کرانترینیشیان 150 ملیۆن دینارە.

نرخ کۆی ئەسپەکان کە 23 دانەیە دەگاتە نزیکەی 2 ملیار دینار عێراقی.

دەشڵێت: زیادکردنی ئاشکراکە 10 رۆژی تر لەیانەی ئەسپسواری جادرییە رێکدەخرێت.