الشرطة
Plus4
berî 2 saet

بکوژانی پێشمەرگەکەی خورماتوو دەستگیرکران


راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین رایگەیاند: دوای تاوانی کوشتنی هاوڵاتییەکەی خورماتوو، پۆلیس و هەواڵگری قەزاکە بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی کەرکوک توانیان بکوژەکان دەستگیر بکەن کە هاوسەر و کوڕەکەی بونە.

ئەوەشدەخاتەڕوو کە هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بە ماددەی 406 دەستبەسەرکران.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای خورماتوو کارمەندێکی هێزەکانی بەرگری فریاکەوتن لەنێو ماڵەکەی خۆیدا بە سێ فیشەک کوژرا.

قوربانییەکە ناوی ( میقداد سابیر ) تەمەن 49 ساڵ بوو.