Plus4
berî 2 saet
🔻تەرمی گەنجێک بەکوژراوی گەیەندراوەتە دادپزیشکی کەرکوک
ئەمشەو تەرمی گەنجێک بە کوژراوی گەیەندراوەتە دادپزیشکی کەرکوک.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە ناوی ( ئەیوب حسێن ) تەمەنی 18 ساڵ بوە.
شوێنەواری فیشەکێک بەسەر گەنجەکەوەیەو لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکەی دەکرێت.
راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: تیمێک هاوبەشی بنکەی پۆلیسی دۆمیزو نەهێشتنی تاوانی و بەڵگەی تاوانەکان گەیشتوونەتە شوێنی رەداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە بۆ دەرخستنی هۆکارەکانی پشت روداوەکە.
تەئکید دەکاتەوە کە گەنجەکە خۆی تەقەی لەخۆی کردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.




