ئاسایشی نیشتمانی
Plus4
berî 1 saet

🔻ئەمنی نیشتمانی: گورزێکی کوشندەمان لەتۆڕەکانی قاچاخچێتی کەرکوک داوە


وتەبێژی دەزگای ئەمنی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: لەکەرکوک دەستمانگرتووە بەسەر دەیان ئۆتۆمبێل بە کولوپەلەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی  تایبەت بە کردنەوەی رێگا خۆڵەکان بۆ کاری قاچاخچێتی.
 
وتیشی، ژمارەیەک قاچاخچیمان دەستگیرکردووە کە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانمانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە مەفرەزەکانی ئەمنی نیشتمانی لەکەرکوک گورزێکی کوشندەیان لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی داوە.