Plus4
berî 1 saet
لەکاتی هەوڵی روخانی خانووی زیادەڕۆ ئەفسەرێک بەپلەی عەمید کوژرا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ لە ناوچەی دۆرەی بەغداد لەکاتی هەوڵی هێزەئەمنییەکان بۆ لابردنی چەند خانەیەکی زیادەڕۆ، پێکدادان لەنێوان خاوەن خانووەکان و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە.
دەشڵێت لەو روبەروبونەوەیەدا ئەفسەرێک بە پلەی عەمید کوژراوەو و چوار پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە لیژنەیەکیان بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و سزادانی تاوانباران پێکهێناوە.




