Plus4
berî 1 meh
ئەمریکا دیبلۆماتکارەکانی دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرایکردووە، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەستیان کەوتووە، ئەمریکا بڕیاریداوە بە رێژی 75 لەسەد دیبلۆماتکارەکانی بگەڕێنێتەوە عێراق و بەرێژی 85یش بۆ ئیمارات و سعودیە و قەتەرو لوبنان.
دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئێران باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرانە ئامانج و بەهۆیەوە زۆربەی دیبلۆماتکارەکانی کشانەوە.
بەپێی ئەو رۆژنامەیە، ئەم بڕیارە ئەوە دەردەخات کە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی ناکات روبەروبونەوەی سەربازی گشتگیر لە ناوچەکە روبداتەوە.





