Plus4
berî 1 saet
لۆرا لومەر رۆژنامەنوس و چالاکوانی پارێزگارکاری ئەمریکی نزیک لە دونالد ترەمپەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس بڵاویکردەوە: بانگهێشتکردنەوەی باراک دوای ئەوە هات کە لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا خەریک بوو جەنگێکی هەرێمی لە نێوان ئیسرائیل، تورکیا و سوریادا هەڵبگیرسێنێت؛ ئەوەش دوای ئەوەی ئیسرائیلی تۆمەتبار کردبوو بەوەی بە شێوازێکی نایاسایی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکردووە.
لومەر لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە گواستوویەتییەوە: ئەوەندە خوازیاری ڕۆیشتنی ئەوین، کە رەنگە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی کەلوپەل بەکاربهێنین بۆ کۆکردنەوەی ئامێرەکانی. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: رەنگە باراک جارێکی تر نەتوانێت بگەرێتەوە بۆ ئەنکەرە.




