berî 52 deqîqe
ئیبتیسام هیلالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: لە ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە 30 ئیمزایان كۆ كردووەتەوە بۆ كەمكردنەوەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرتی عیراقی بۆ 25 هەزار، كە لەئێستادا تێچووەكەی بە سەرجەم رسومات و رێوشوێنەكانە دەگاتە بڕی 91 هەزار دینار و ئەوەش پێچەوانەی یاسای پاسپوڕتە.
ئەوەشی خستەڕو، ئیمزاكان بە رەسمی پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بە ئامانجی زیادكردنی بۆ كارنامەی دانیشتنێكی ئەنجومەنەكە و تاوتوێكردنی، لە ئەگەری پەسەندكردنی ئەو پێشنیازەش ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازەكە پێشكەشی سەرۆك وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ دەكات بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە كارگێڕی و یاساییەكانی




